پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
شاری هه‌ولێر و هۆڵی دكتۆر سائر له عه‌نكاوه یارییه‌كانی دووه‌مین ڕۆژی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می له خۆگرت و تێیداو له دوو یاری جیاوازدا هه‌ردوو یانه‌كانی هه‌ولێر و نیشتیمان توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له یاری یه‌كه‌مدا یانه‌ی هه‌ولێر به 3 سێتی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی ته‌ئه‌خی برده‌وه و هه‌رچی دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه بوو به هه‌مان شێوه كۆتایی هات كاتێك نیشتیمان له یانه‌ی ئه‌كادی خاوه‌ن هۆڵی برده‌وه .