پێشمهرگه سپۆرت -
پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس و هەڵبژاردەی فەرەنسا، له بارهی دوورخستنەوەی لە لیستی كۆتایی ههڵبژاردهكهی بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ لێدوانی دا
دیدیە دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، لیستی یاریزانهكانی بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ ئاشکرا کرد، کە تێیدا پۆگبا دوورخرایەوە، کە هێشتا لەو پێکانە چاک نەبووەتەوە کە تووشی بوو.
پۆگبا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، خودا پلانێکی تری بۆ من داناوە، من لە دوورەوە پاڵپشتی تیپەکەم و وڵاتەکەم و دەکەم،و دڵم لەگەڵیانە.
لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا بریکارهكهی پۆگبا لێدوانیان دابوو، تیایدا دووپاتیان کردبووەوە کە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە مۆندیالەوە ناکات، دوای ئەوەی ئەو پشکنینانەی ئەنجامیاندا دەریخست کە پێویستە بەردەوام بێت لە پرۆگرامی چاکسازییەکەی.