پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له به‌رواری 10 ی مانگی 11 ی 2022 یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات ، یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق یارییه‌كانی خوله‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ دواخست .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق واده‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كانی به فه‌رمی ڕاگه‌یاندوو بڕیاری دا له به‌رواری 18 ی هه‌مان مانگ یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه بچێت به پێی خشته‌ی دیاری كرا‌و .
یانه‌ی پێشمه‌رگه كه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كانه له یه‌كه‌م یاری خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی میسان و دووه‌م یاریشی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی ده‌بێت و میوانداری له یانه‌ی ڕومادی ده‌كات .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌م شێوه‌یه‌یه :