پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و له چوارچێوه‌ی مه‌شق و یارییه دۆستانه‌كانی وه‌ك ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی بۆ خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق و جامی عێراق ئه‌نجامی ده‌دات ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 2 ی 11 / 2022 له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه میوانداری له یانه‌ی سلێمانی كرد .
له‌و یارییه دۆستانه‌یه‌دا ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز یاری كردوو هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئاستی یاریزانه‌كانی كرد تا ئاماده‌ی یارییه‌كانی جامی عێراق و خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقبن و دوایی یارییه‌كی به‌هێزی ئاست به‌رزی یارییه دۆستانه‌كه‌ش هه‌ردوو تیم به 3 گۆڵ یه‌كسان بوو .