تهندروستی -
قاوە، یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی خواردنەوە، رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، مەترسی توشبون بە چەندین نەخۆشی مەترسیدار کەمدەکاتەوە، ماڵپەری healthline سودە تەندروستیەکانی قاوەی بڵاوکردوەتەوە و دكتۆر سهركهوت پزیشكی نهخۆشی ههناوی لهم بابهتهدا باسیكردوه.
یەکەم: لەرێگەی خواردنەوەی قاوە وزەیەکی زۆر بەدەست دەهێنرێت، زیرەکترت دەکات.
دوەم: یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات، مێتابۆلیزمی جەستە بەرزدەکاتەوە، مەترسی قەڵەوی کەم دەکاتەوە.
سێیەم: مەترسی توشبون بە شەکرەی جۆری دووەم کەم دەکاتەوە.
چوارەم: لە بیرچونەوە و نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەتپارێزێت.
پێنجەم: لە نەخۆشی جگەر و چەوری جگەر دەتپارێزێت.
شەشەم: دژی خەمۆکی دەجەنگێت و دڵخۆشت دەکات.
حەوتەم: مەترسی توشبون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
هەشتەم: هۆکارنیە بۆ توشبون بە نەخۆشی دڵ، مەترسی جەڵتە کەم دەکاتەوە.