‌هۆكارو نیشانەکانی داخورانی ئێسك



ته‌ندروستی‌ - 

داخورانی جومگە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەو شانە پارێزەرەی کە کۆتایی ئێسکەکانی ناو جومگەکان دادەپۆشێت، بە تێپەڕبوونی کات وردە وردە ئێسکەکان تێکدەچن و دەبێتە هۆی ئازار و ڕەقبوون و کەمبوونەوەی جوڵەی جومگەکان، دکتۆر عمر پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگە و بڕبڕەی پشت و ڕۆماتیزم له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر باسده‌كات.

دکتۆر عمر ده‌ڵێت"داخورانی جومگە دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەر جومگەیەکی جەستە هەبێت بەڵام زۆرترین جار تووشی ئەژنۆ و دەست و بڕبڕەی پشت دەبێت."

هۆکارەکانی:
هۆکاری وردی داخورانی ئێسک و جومگەکان بە تەواوی دیار نییە، بەڵام دەکرێت لە ئەنجامی کۆمەڵێک لە هۆکارە بۆماوەییەکان و ژینگەییەکانەوە بێت.

هۆکارەکانی مەترسی بۆ داخورانی ئێسک بریتین لە :
1-هەڵکشانی تەمەن، و تەمەنی سەروو ٥٠ ساڵ
2-قەڵەوی
3-برینداربوون یان زەبر و زەنگی جومگەکان
4-فشاری دووبارە لەسەر جومگەکان
5-لاوازی ماسولکەکان
6-مێژووی خێزانی تووشبوون بە داخورانی جومگە.


باوترین نیشانەکانی داخورانی ئێسک و جومگەکان بریتین لە:
1- ئازاری جومگەکان بەتایبەت لەگەڵ جوڵە یان چالاکییەکانی هەڵگرتنی کێش.
2- ڕەقبوون بەتایبەتی بەیانیان یان دوای ماوەکانی ناچالاکی.
3- ئاوسانی دەوروبەری جومگەکانی تووشبوو.
4- کەمبوونەوەی جوڵە یان نەتوانینی جوڵاندنی جومگەکە.
5- هەستکردن بە خڕەخڕ (crepitus) کاتێک جومگەکە دەجوڵێت.


PM:05:12:21/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌