نیشانه‌كانی شڵەژانی دڵەراوکێی گشتی



ته‌ندروستی‌ - 

شڵەژانی دڵەراوکێی گشتی، لەم نەخۆشییەدا تاک توشی دڵەڕاوکێ (قەلەقی)یەکی لە رادەبەدەر دەبێت کە بێئۆقرەی دەکات و بەدەستییەوە بێزاردەبێت. 

توشبوو بەردەوام قەلەقە بەرانبەر بە زۆر روداو و شت، بۆ نمونە پیشە، قوتابخانە، باری ئابووری، خێزان، لە هەمان کاتدا ناتوانێت دڵەڕاوکێکەی کۆنترۆڵ بکات، دكتۆر جەعفەر پزیشکی پسپۆری دەروونی له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی زیاتر ده‌دات.

دكتۆر جەعفەر ده‌ڵێت"ئەگەر ئەم دڵەڕاوکێیە بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بێت و کاربکاتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی و پیشەیی و  تاک لەم شەش نیشانە سێ دانەی بە بەردەوامی هەبێت، ئەوەی پێیدەوترێت توشی نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتی بووە:"

1-بێئۆقرەیی: بێئارام بێت و لە زۆر شوێن نەحەویتەوە و بێئارام بێت.
2- زوو بێهێزبوون: بە کارێکی کەم بە زووی ماندوو دەبێت و هەست بە بێهێزی دەکات.
3- تێکچونی تەرکیز: توانای تەرکیزکردن و سەرنجدانی کەمدەبێتەوە.
4- زوو تورەبوون: بە شتانێکی بچوک هەڵدەچێت و تورە دەبێت و ناتوانێت خۆی کۆنترۆڵ بکات.
5-تەشەنوجاتی ماسولکەکان: هەست بە تەشەنوجات دەکات لە لەشیدا بەتایبەت لەسەر شێوەی سەرئێشە و شانومل ئێشە.
6- تێکچوونی خەو: ئەمەشس بە چەند شێیوەیەک دەبێت وەکو: شەوانە زوو زوو خەبەری ببێتەوە، خەونی ناخۆش ببینێت یان درەنگ خەوی لێبکەوێت،چارەسەری ئەم نەخۆشییە بەپێی ئاستی نەخۆشسییەکە دەگۆرێت، بریتییە لە رێنمایی و چارەسەری دەرونی لەگەڵ بەکارهێنانی دەرمان.

- چارەسەری دەروونی لەلایەن چارەسەری دەروونییەوە دەکرێت و لەسەر شێوازی دانیشتن (جەلسات)ی زانستی و بەکارهێنانی رێگەی زانستی بۆ گۆرینی هز و تیروانینەکانی توشبوو.

- چارەسەر بە دەرمان: ئەمەش چەندین جۆر دەرمان دەگرێتەوە و بەگوێرەی ئاستی توشبووەکە و نیشانەکانی دەگۆرێت.



PM:08:22:09/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌