ته‌ندروستی -
پزیشكه‌كان ئاگایی ده‌ده‌ن له زیان و مه‌ترسییه‌كانی دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، چونكه ئه‌مه هۆكاره بۆ توشبوون به سندرۆمی"مای سۆرنهر"
ئه‌م حاڵه‌ته ڕووده‌دات به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌ستان له‌سه‌ر خوێنهێنه‌ری قاچ دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات كڵۆتی خوێن له قاچه‌وه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌چێت بۆ خوێنبه‌ری سییه‌كان و هۆكاره بۆ جه‌ڵده‌ی سییه‌كان.
یه‌ك له‌كۆی 5 ئافره‌ت به‌ده‌ست ئه‌م سندرۆمهوه ده‌ناڵێنن كه هۆكاره بۆ ئاوسان و دروستبوونی برین له قاچدا، بیسانی بارۆن جیبس پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له زانكۆی وێست ڤێرجینیا ده‌ڵێت" دانیشتن بۆ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك كاتژمێر به‌بێ جوڵه مه‌ترسی توشبوون به خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن زیاد ده‌كات، ئه‌م جۆره سندرۆمه له‌ناو خانماندا زۆره به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی منداڵیان بووه"
دووگیانی و منداڵبوون واده‌كه‌ن هۆرمۆنه‌كانی له‌شی ئافره‌ت گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ربێت، له‌ناویاندا هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن به‌رز ده‌بێته‌وه، بیًجگه له‌وه‌ش په‌ستان له‌سه‌ر ملوله‌كانی خوێن دروست ده‌بێت.
ئه‌گه‌رچی ته‌واوی هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م جۆره سندرۆمه ڕوون نییه، به‌ڵام پزیشكه‌كان ئاگای ده‌ده‌ن دانیشتن بۆ ماوه‌ی درێژ هۆكاره بۆ توشبوون به‌م جۆره گرفته ته‌ندروستیه.
PM:03:40:07/04/2024