‌نیشانه‌كانی هه‌وكردنی گوێی ناوه‌ڕاست



ته‌ندروستی‌ - 

هەوکردنی گوێی ناوەڕاست بەهۆی هەوکردنی بەکتریا یان ڤایرۆسەوە ڕوودەدات کە لە سیستەمی هەناسەدانەوە بڵاودەبێتەوە بۆ گوێ، چونکە ئەم نەخۆشیانە دەبنە هۆی کۆبوونەوەی شلە لە بۆری هەناسە، قوڕگ، یان بۆری ئۆستاکی و هەوکردنی گوێی ناوەڕاست، ‎دکتۆر ئومێد پسپۆر لە نەخۆشیەکانی قورگ و لوت و گوێ  له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی ئه‌م هه‌وكردنه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست
1-ئازار لە گوێدا.
2-تا یان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
3-کێشەی بیستن، ڕەنگە شلە یان چڵک لە پشت تەپڵی گوێیەوە کۆببێتەوە و ببێتە هۆی کێشەی بیستن
4-ماندوێتی گشتی.
5-سەرگێژخواردن
6-ڕاکێشانی گوێچکە بە تایبەت لە منداڵاندا.
7-بوونی دەردراوی زەرد یان خوێناوی لە گوێچکەکانەوە.
8-سەرئێشە
9-زرنگانەوەی گوێ
10-لەدەستدانی هاوسەنگی لەش.
11-هێڵنجدان و  ڕشانەوە 
12-نەمانی ئارەزووی خواردن


PM:03:01:18/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌