‌پسپۆڕان: به‌پێوه‌ ئاو مه‌خۆنه‌وه‌



ته‌ندروستی‌ - 

ئاشكرایه‌ ئاو ڕۆڵی گرنگی هه‌یه‌ له‌ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی مرۆڤ، چونكه‌ كاری زۆربه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له‌سه‌ر ئه‌م شله‌یه‌ به‌نده‌، ڕۆڵی گرنگی هه‌یه‌ له‌ كۆئه‌ندانی هه‌رس و سوڕی خوێن و پله‌ی‌ گه‌رمای له‌ش و مژینی پێكهاته‌ خۆراكیه‌كان له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ بابه‌تێك پێگه‌ی‌  Money Control بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا دكتۆر هارش راوال گرنگی خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو باسده‌كات و داوا ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كاتی وه‌ستان به‌پێوه‌ ئاو نه‌خورێته‌وه‌.

ئه‌مانه‌ش زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوه‌ كاتێك به‌پێوه‌یت:

1-كۆئه‌ندامی هه‌رس لاواز ده‌كات:
خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو كاتێك وه‌ستاویت به‌پێوه‌ كاری هه‌رسی گه‌ده‌ لاواز ده‌كات، چونكه‌ كاتێك وه‌ستاویت به‌پێوه‌ ئاو زۆر به‌خێرای به‌ناو كۆئه‌ندامی هه‌رس تێپه‌ڕ ده‌بێت ئه‌وه‌ش گرفتی گه‌ده‌ دروست ده‌كات و هۆكاری ئاوسانی گه‌ده‌یه‌ به‌تێپه‌ڕبوون كات.

2-زیان به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نێت:
به‌تێپه‌ڕبوونی كات خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو كاتێك به‌پێوه‌یت په‌ستان له‌سه‌ر گورچیله‌ دروست ده‌كات و هۆكاری دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌یه‌.

3- زیانی بۆ ته‌ندروستی ئێسك و جومگه‌ هه‌یه‌:
له‌م حاڵه‌ته‌دا هاوسه‌نگی شله‌ له‌ جه‌سته‌دا تێكده‌دات و هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاوه‌ له‌ جومگه‌كاندا و هۆكاری هه‌وكردنی جومگه‌یه‌ و گرفتی دیكه‌ له‌ سیستمی ئێسك و جومگه‌ دروست ده‌كات، هاوكات به‌خێرای خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو واده‌كات له‌ جومگه‌دا كۆببێته‌وه‌ و ببێته‌ هه‌وكردن.

4- زیانی هه‌یه‌ بۆ دڵ:
خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو كاتێك وه‌ستاویت به‌پێوه‌ جه‌سته‌ ناچار ده‌كات ئه‌و شله‌مه‌نیه‌ زووتر چاره‌سه‌ر بكات به‌راورد به‌ كاتی دیكه‌ ئه‌مه‌ش هاوسه‌نگی ئه‌لكترۆنی جه‌سته‌ تێكده‌دات، هاوكات جه‌سته‌ ماندوو ده‌كات و گرفت بۆ دڵ و ملوله‌كانی خوێن دروست ده‌كات.

5-ئه‌گه‌ری ئاوسانی سك زیاد ده‌كات:
خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو به‌پێوه‌ هۆكاره‌ بۆ قوتدانی بڕێكی زۆر له‌ هه‌وا له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش واده‌كات سكت بئاوسێت.


PM:03:50:26/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌