پسپۆڕان: ژاوه‌ ژاو مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌كات



ته‌ندروستی‌ - 

پزیشكه‌كان ئاگای ده‌ده‌ن له‌ مه‌ترسی و زیانه‌كانی ژاوه‌ژاو له‌سه‌ر ته‌ندروستی، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ژاوه‌ ژاو مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ زیاتر ده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ بابه‌تێك ئاژانسی" یونایتد پرێس ئینته‌ر ناشیونال" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، ته‌ندروستی دڵ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ئاستی ژاوه‌ ژاوی ئه‌و شوێنه‌ی‌ كه‌سه‌كه‌ تیایدا ده‌ژی.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان خوار 50 ساڵه‌ و له‌ شوێنی پڕ له‌ ژاوه‌ژاودا ده‌ژین مه‌ترسی توشبوونیان به‌ جه‌ڵده‌ی‌ دڵ زیاتره‌.

ماریان زیله‌ر نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ زانكۆی"بۆگۆندی و نه‌خۆشخانه‌ی‌ دیجۆن" له‌ فه‌ڕه‌نسا باسی له‌وه‌ كردوه‌، ژیانكردن له‌ ژینگه‌ی‌ پڕ له‌ ژاوه‌ ژاو زیان به‌ ته‌ندروستی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت"

ژاوه‌ ژاو وه‌ك ده‌نگی ئۆتۆمبێل و دانیشتوان و ئامێر و ته‌واوی ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ دیكه‌ كه‌ ده‌نگی بێزاركه‌ر دروست ده‌كه‌ن سه‌رچاوه‌ن بۆ دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام و توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ خۆپاراستن له‌ هۆكارێك كه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م دوو گرفته‌ ته‌ندروستیه‌ زیاد ده‌كات.



PM:03:46:30/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌