ئایا جۆری خۆراك په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ته‌ندروستی مێشكه‌وه‌؟



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی سویدی ئاشكرای كردوه‌ په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی كه‌ پێكهاته‌ی‌ دژه‌ هه‌وكردن له‌ ناویدا زۆربێت مه‌ترسی توشبون به‌ خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی‌ پیری سه‌ر به‌ په‌یمانگای كارۆلینسكا بۆ توێژینه‌وه‌، توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر زیاتر له‌ 84000 كه‌سی به‌ته‌مه‌ن ئه‌نجامداوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 12 ساڵ.

ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ په‌یڕه‌وی سیستمی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ و دانه‌وێڵه‌ی‌ ته‌واوه‌تی و ماسی و فاسۆلیا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ خه‌ڵه‌فان %21 كه‌متره‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م سیستمه‌ خۆراكیه‌یان نییه‌، به‌دیاریكراوی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ده‌ست نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌وه‌ ناڵاندویانه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ زۆر ڕونتر بووه‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌ خه‌ڵه‌فان  %31 كه‌متر بووه‌.

ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ خواردنی خۆراكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پێكهاته‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌ر مێشك له‌ توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر ده‌پارێزێت.



PM:04:40:22/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌