تهندروستی -
یەکێك لە باوترین هۆکارەکانی سڕ بون و ئازاری دەستەکان، بەتایبەت لە شەودا، بریتیە لە پەستانی سەر تونێلی مەچەک، کە لەناو خەڵکدا پێی دەگوترێ دەمار گیرانی دەست، دكتۆر شوان پزیشكی نەخۆشییەکانی مێشک، شەقیقە، پارکینسۆنیزم لهم بابهتهدا باوترین هۆكارهكانی سڕبوونی دهست دهخاته ڕوو.
لە گرنگترین نیشانەکانی بریتیە لە مێلورە کردن و سڕبونی پەنجە گەورە و پەنجەی دۆشاومژە و پەنجەی ناوەڕاست، هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی ئازار ی مەچەکو تەنانەت شانیش.
هۆکارەکانی:
1- ماندوبونی دەست بەهۆی کارکردنەوە
2-کەمی خودەی دەرەقی و شەکرە
3- دووگیانی
4- قەڵەوی
5- ڕۆماتیزمەی جومگەکان.