پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 5 ی 10 / 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه و حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه به‌ڕێوه چوو تێیداو سه‌رۆكی یانه دڵخۆشی خۆی پیشان دا به ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كانی یانه و هه‌روه‌ك جه‌خت كرایه‌وه كه ده‌بێت كار بۆ گه‌یشتنی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوان بكرێت به ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق ، ئه‌وه‌ش له دوایی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆك باسێكی له ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه كرد كه له‌م وه‌رزه جیاواز ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزیان دیاری كردووه كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌رێكی به ئه‌زموون مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت تا له وه‌رزی نوێ‌دا بتوانن تیپه‌كه بگه‌یه‌نه ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق و له‌و خوله به‌شداری بكه‌ن له ساڵی ئاینده .
به‌ڕێز جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌سه‌ر وته‌كانی جێگری سه‌رۆك دووپاتی كرده‌وه كه یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه له‌و ڕۆژه دروست بووه تا ئه‌مڕۆ هه‌وڵی داوه خزمه‌ت به چینی گه‌نجان و لاوان و ڕه‌وتی وه‌رزشی بكات ئه‌وه‌ش له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی وه‌رزشی شاری سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق وه به گرنگی زانی پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ن تا تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی شاری سلێمانی بكات له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاڵپشتی بۆ دووپات كردنه‌وه .
له كۆتایش حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی سوپاسكردنی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان له به‌ده‌نگه‌وه هاتنی بۆ سه‌رجه‌م كاره‌كانیان ، دڵخۆشی خۆی نیشان دا كه سالاَنێكه سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له هه‌وڵی به‌رده‌وام بووه بۆ یانه‌كه تا سه‌رجه‌م تییپه‌كانیان هه‌میشه له به‌ره‌و پێشچووندابن وه دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان كار بۆ خزمه‌ت به وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ناوی پێشمه‌رگه بۆ هه‌میشه وه‌ك ئالاَیه‌ك له نێو پاڵه‌وانێتییه‌كان بشه‌كێته‌وه .