پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه‌ی شاری سلێمانی دوا یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوون .
له یه‌كه‌م یاری كه كاتژمێر 3:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 24 ی ئه‌یلولی 2022 به‌ڕێوه چوو تێیداو كچانی ئافره‌تانی هه‌ولێر توانیان به ئه‌نجامی 3 سێت به‌رامبه‌ر به 2 سێت له كچانی یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان به‌رنه‌وه .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری كه یارییه‌كی به‌هێزی پڕ ململانێ بوو كچانی هه‌ردوو یانه‌ی ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی و ئه‌كادی شاری هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و ئه‌نجامی ئه‌و یارییه‌ش به هه‌مان سیناریۆی یاری یه‌كه‌م كۆتایی هات و به‌و شێوه‌یه‌ش ئافرۆده‌یت نازناوی یه‌كه‌م قۆناغی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .