پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی و له ماوه‌ی دوو ڕۆژ ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام درا كه 14 یانه‌ی كوڕان و 11 یانه‌ی كچان تێیدا به‌شدار بوون .
له‌و پاڵه‌وانێتییه دوایی پیشان دانی ئاسته به‌رزه‌كان ، كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و جامی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
له‌سه‌ر ئاستی كوڕان پێشمه‌رگه به 120 خاڵ یه‌كه‌م بوو ، هه‌روه‌ك یانه‌ی سیروانی نوێ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا دوایی ئه‌وه‌ی 116 خاڵی كۆكرده‌وه و یانه‌ی خانه‌قینیش به پله‌ی سێهه‌م هات به 104 خاڵ .
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش كه 11 یانه به‌شداریان كرد ، وه‌ك نه‌ریته هه‌میشه‌ییه‌كانی خۆیان كچانی پێشمه‌رگه نازناو له دوایی نازناو به‌ده‌ستی دێنن و ئه‌م جاره‌ش به 142 خاڵ و به جیاوازی 26 خاڵ له‌گه‌ڵ كچانی سیروانی نوێ كه خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م بوون نازناوه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كرد و كچانی سیروانیش 116 خاڵیان كۆكرده‌وه و پله‌ی سێهه‌میش بۆ سه‌وره‌ی كه‌ركوك بوو به 96 خاڵ .
له پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كان و له مه‌راسیمێكی پڕ جۆش‌و خرۆشدا و به ئاهه‌نگ گێڕان كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی جامه‌كانی یه‌كه‌میان به‌رز كرده‌وه دووباره بونه‌وه پاڵه‌وانی كوردستان ئه‌وه‌ش له دوایی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵ بوو پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجام نه‌درا بوو .