ته‌ندروستی -
نه‌خۆشییه‌كانی دڵ یه‌كێكه له باوترین هۆكاره‌كانی مردن له جیهاندا، به‌تایبه‌ت له كاتێكدا نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆرجار په‌یوه‌ندیداره به هۆكارێكه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤدایه، ده‌شكرێت به دوور كه‌وتنه‌وه له هه‌ندێك خواردنی ناته‌ندروست و پاراستنی سیستمی ژیانی ته‌ندروست دڵت له نه‌خۆشی بپارێزیت.
1- شیرینی:
له‌ناو شیرینیدا بڕێكی زۆر له شه‌كر هه‌یه، زۆر خواردنی شیرینی هۆكاری قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی ڕێژه‌ی هه‌وكردنی له‌ش و به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆلی خوێنه هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشی دڵ.
2- كاربۆهیدارتی ده‌ستكاری كرا‌و:
سۆسی مه‌عكه‌رۆنی و سۆسی تایبه‌ت به زه‌ڵاته، نان، شیری كه‌م چه‌وری سه‌رچاوه‌ی ئه‌م جۆره كاربۆهیدراته‌ن.
3-به‌رگر:
ئه‌م جۆره‌ی خواردنی خێرا بڕێكی زۆر چه‌وری تێری ئاژه‌ڵی تیادایه زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
4-گۆشتی قتوو و ئاماده‌كراو:
به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر خوێ تیایدا ته‌واوی جۆره‌كانی گۆشتی قتوو و ئاماده‌كراو زیان به ته‌ندروستی دڵ ده‌گه‌یه‌نن.
5- خواردنی سوره‌وكراو:
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویه‌تی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان خواردنه سوره‌وكراوه‌كان و زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
6- خواردنه‌وه گازیه‌كان:
ئاستی شه‌كری خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه په‌ستان له‌سه‌ر دیواری ملوله‌كانی خوێن دروست ده‌كات، هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن.