‌ئایا زۆر به‌كارهێنانی خوێ زیانی چییه‌؟



ته‌ندروستی‌ - 

زۆر كه‌س ئاره‌زووی خواردنی سوێر ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی‌ زیانه‌كانی له‌به‌رچاوبگرن، له‌م بابه‌ته‌ دكتۆره‌ ئه‌یرینا یۆزۆب پسپۆڕی خۆراك زیانه‌كانی زۆر خواردنی خوێی خستۆته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" زۆر خواردنی خوێ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی‌ ئاستی خوێ له‌ جه‌سته‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ گورچیله‌ ناچاره‌ خۆی لێڕزگار بكات، ئه‌مه‌ش په‌ستانی زۆر له‌سه‌ر گورچیله‌ دروست ده‌كات، چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی گورچیله‌ و ئه‌مه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و دۆخێكی ناله‌بار ده‌بات"

ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ به‌ڵكو، زۆر خواردنی خوێ كاریگه‌ری زیان به‌خشی له‌سه‌ر ملوله‌كانی خوێن و دڵ دروست ده‌كات مرۆڤ توشی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێن ده‌كات، به‌ڵام كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و خوێیه‌ی‌ له‌ناو نان و خواردنی له‌قتونراو و سۆس و خۆراكه‌ ئاماده‌كراوه‌كان هه‌یه‌ كارێكی ئاسته‌مه‌.

دكتۆره‌ ئه‌یرینا ده‌شڵێت"ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت خواردنی خوێ ته‌رك بكه‌ن ئه‌وه‌ ته‌نها3-5 ڕۆژ له‌ خواردنی خوێ دوور بكه‌ونه‌وه‌ هه‌ست به‌و گۆڕانكاریه‌ ده‌كه‌ن به‌سه‌ر چه‌ژه‌ وه‌رگره‌كاندا دێت، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌واو دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی خوێ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كاركردنی دڵ و كۆئه‌ندامی میز و ده‌مار و ملوله‌كانی خوێن"



PM:04:14:04/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌