پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی تۆكمه‌تركردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ خوله‌كانی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و كوردستان ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ( دانا فه‌رهاد ) ی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی .
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 12 ی ئه‌یلولی 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی یاریزانی ناوبراو واژۆ كرا‌و به فه‌رمی به‌رگی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی پێشكه‌ش كرا كه له پێگه‌ی ( حوڕ ) وه‌ك یاریزانی سه‌ربه‌ست یاری ده‌كات .
دانا فه‌رهاد عوسمان له دایك بووی ساڵی 1997 ی شاری هه‌ولێره و له ساڵی 2017 وه له یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ده‌ستی به یاری كردووه و بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌رگی پێشمه‌رگه‌ی پێبه‌خشرا و بووه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ وه‌رزی 2022 - 2023 ی خوله‌كانی كوردستان و عێراق .