پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی جومناستیكی سلێمانی له ژێر چاودێری نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی سلێمانی بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان له نێو هۆڵی جومناستیكی سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات .
پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌به‌شداری شه‌ش یانه ده‌بێت كه بریتین له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، بابان ، نه‌ورۆز ، سلێمانی ، ئافرۆده‌یت و سیروانی نوێ ) ، هێرش محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیمی جومناستیكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌و به‌شداری تیپه‌كانی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بۆ كوڕان و كچان ده‌بێت له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 28 ی ئابی 2022 و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت كه له ماوه‌ی 2 كاتژمێر چه‌ندین جوڵه‌ی جیاواز له یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت .
هێرش وتیشی ، كچان و كوڕانی پێشمه‌رگه به تیمی به‌هێز به‌شدارن و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامیان لێده‌كه‌ین له كێبڕكێكانیاندا .