پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق ، ئەکادیمای کاراتی شۆتۆکانى خورماڵ میوانداری له تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد .
ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 12 ی ئابی 2022 و له نێو هۆڵی ئەکادیمای کاراتی شۆتۆکانی خورماڵ ، ئەکادیمای کاراتی شۆتۆکانی خورماڵ به یارییه‌كی دۆستانه میوانداری له تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و په‌یام كردوو دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن یاریزانه ئاسته ته‌مه‌نیی و جیاوازه‌كانیان یاریزانان توانیان سودمه‌ندبن له ئه‌زموونی یه‌كدی .
توانا سه‌عید كارگێڕی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تیپه‌كه‌یان زۆر به باشی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتتیه‌كان ده‌كات و ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌زموونێكی نوێ بووه بۆ یاریزانه‌كانیان ، هه‌روه‌ك توانا ووتی ، له ماوه‌یه‌كی نزیك ئه‌كادیمیایی كاراتێی شۆتۆكانی خورماڵ كه تیپێكی به‌هێزی هه‌یه‌و یاریزانانی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دان بانگێشت ده‌كه‌ینه‌وه تا بۆ دووه‌م جار به‌ركه‌وتن له نێوان یاریزانان دروست بێت و زیاتر سود له تواناكانی یه‌كدی ببینن .