پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق له پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیادی شه‌تڕه‌نجی جیهان كه یارییه‌كانی له ولاَتی هندستان به‌ڕێوه ده‌چێت یه‌كه‌م یاریان ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی دۆمۆنیكا بونه‌وه و توانیان به ئه‌نجامی 4 یاری بێ وه‌لاَم یه‌كه‌م بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه زۆزگ سه‌لاَح و ئاكار عه‌لی توانیان سه‌ركه‌وتنه‌كانیان مسۆگه‌ر بكه‌ن .
له‌و یارییه‌دا یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانیان دوو خاڵ به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م دووخاڵی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه له ئۆڵۆمپیادی شه‌تڕه‌نجی جیهان .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق ئه‌مه یه‌كه‌م یاری بوو كه ئه‌نجامی دا كه بۆ ڕۆژانی داهاتوو یارییه به‌هێزه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت چونكه ململانێیه‌كی به‌هێز له نێوان 188 ولاَتی به‌شدار هه‌یه .
ئه‌سعه‌د ووتیشی ، هیوایی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌خوازم و متمانه‌ی ته‌واویشم به هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌مى عێراق یاری ده‌كه‌ن .