پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی یه‌كسان بوونی له‌به‌رامبه‌ر لاوانی حدود لاوه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان خاڵێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و به یه‌ك سه‌ركه‌وتن ده‌بنه نایابی عێراق و مێژوو ده‌نوسنه‌وه .
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 27 ی حوزه‌یرانی 2022 له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی زێره‌ڤانی و له یه‌كه‌م یاری خۆی له دوا قۆناغی خولی پله یه‌كی لاوانی یانه‌كانی عێراق لاوه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی كه نوێنه‌رایه‌تی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌و خوله ڕوبه‌ڕوی لاوانی یانه‌ی حدود بوونه‌وه ، له‌و یارییه‌دا لاوانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان خڵێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یان به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .