پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق ، له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی ( مه‌دره‌سه ته‌خه‌صوصی ) پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاستی كچانی پیێشكه‌وتوان ئه‌نجام ده‌درێت .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق وه‌ك نه‌ریتی خۆی سالاَنه پالاَوتن بۆ دیاری كردنی باشترینه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات و مه‌به‌ست لێی دیاری كردنی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه ، هه‌روه‌ك به‌ڵێن ووتی ، بۆ ئه‌م ساڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه به دوو كچه یاریزان به‌شداری ده‌كات كه بریتین له ( ئه‌ژین عه‌لی و مینا حه‌سه‌ن ) هه‌روه‌ك ووتیشی ، پالاَوتنه‌كه له ڕۆژانی 23 و 24 ی حوزه‌یران ئه‌نجام ده‌درێت و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كچانی پێشمه‌رگه پشكی شێریان به‌ربكه‌وێت .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداریان له پالاَوتنی ڕۆژئاوای ئاسیا ، به‌ڵێن حه‌یده‌ر كه متمانه‌ی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی پێبه‌خشراوه ووتی ، دوایی ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی ڕاهێنه‌ران كراوه من وه‌ك تاكه ڕاهێنه‌ر بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری كراوم ، ناوبراو ووتیشی ، پالاَوتنه‌كه بۆ ئاستی بێچوه شێرانی كچانه و ئه‌سما عه‌لی له یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و پالاَوتنه‌دایه و پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هێز ده‌كات ، دواجار به‌ڵێن ووتی ، یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا له‌سه‌ر ئاستی تیمه و ڕكابه‌رییه‌كانی له ڕۆژانی 23 تا 27 ی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت .