پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خوله هاوینه‌ییه‌كانی ، فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ناوی مندالاَن تۆمار ده‌كات .
كامه‌ران محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سالاَنه و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌شقه‌كانی فێرگه‌ی مندالاَن له ته‌مه‌نه‌كانی 6 تا 14 سالاَن ده‌ست پێده‌كات ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دایكان و باوكان ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی 07717528114 .
كامه‌ران ووتیشی ، مه‌شقه‌كان له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌بێت و ڕۆژانه به‌رده‌وامی ده‌بێت تا بتوانین نه‌وه‌یه‌كی نوێی یاریزانی باسكه‌ی بنیات بنێن .