پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی هۆتێل داوا له شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پیێشمه‌رگه پێشوازی له عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و ڕه‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كرد .
له‌و میوانداریه‌دا كه كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی وه‌رزشی شاری سلێمانی و عێراق ئاماده‌ی بوون به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی به‌خێرهێنان له وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ، باسێكی له ژێر خانی وه‌رزشی شاری سلێمانی كردوو به بیری هێنانه‌وه كه بناغه‌ی زۆرترین یارییه‌كان له شاری سلێمانی سه‌رچاوه‌ی گرتووه .
هه‌روه‌ك به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گرنگه پێكه‌وه كار بۆ به‌ره‌و پێشچوونی وه‌رزش بكه‌ن و خزمه‌ت به چینی گه‌نجان و لاوان بكه‌ن .
لای خۆشییه‌وه عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق سوپاسی به‌ڕێز حاكم مه‌حمودی كرد كه گرنگی به وه‌رزشكاران ده‌دات و یه‌كێكه له خه‌مخۆرانی وه‌رزش چ له‌سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق .