پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه درێژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه گرنگه‌كانی دا‌و توانی دوا بردنه‌وه مسۆگه‌ر بكات .
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌كانی عێراق كه یارییه‌كانی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت ، تیپی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان له یارییه‌كی دواخراودا له تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی ئه‌مواج موسڵ ببه‌نه‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش ، تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه له كۆی 11 یاری توانی 9 سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له دوو قۆناغی یارییه‌كان .
ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ر و یاریزانی تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاستێكی به‌رزی پیشان دا‌و خۆش به‌ختانه 9 سه‌ركه‌وتنمان له كۆی 11 یاری هه‌یه ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به ئه‌نجام دانی مه‌شق و ئاماده‌كاری به شێوه‌یه‌كی چڕ تا له قۆناغی سێهه‌م كه له مانگی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت ئاستێكی به‌رزیان هه‌بیت و له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌رده‌وامبن .