تهندروستی -
زۆربەی کات پاش ئهوهی پشكنین بۆ شهكرهی خوێنت دهكهیت لهڕێی پهنجه واتە بە گلوکۆمیتەر،ئەو ئامێرەی زۆر کەس لە ماڵەوە هەیەتی، ئەگەر هاتو لە ٢٠٠ زیاتر بوو ئەوا بەرزە، جا نانت خواردبێت یان نا، ئهگەر نانت نەخواردبێت ئەوا لە ١٢٥ زیاتریش بێت هەر بەرزە، بهڵام پێویست نییه ڕابكهیت بۆ نەخۆشخانە.
دكتۆر زانیار ئاغال پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لهبارهی هۆکاری ئەو بەرزییەی شهكرهی خوێن دهڵێت" زۆربەی کات مەترسیدار نییە و یەکێکە لەمانە:"
1- دەرمانەکانت باش ناخۆیت.
2- دەرمانەکانت کاتی پیاچوونەوەی هاتووە.
3- شتێکت خواردووە لە ڕادەبەدەری لاشەی خۆت شەکری تیابووە.
4- هۆکارێکی دەرەکی هەیە،وەکو کۆرۆنا و نەخۆشییەکانی دیکە.
5- خەم و خەفەت و دڵەڕاوکێ، بە بینینی بەرزی شەکرەکە زۆرجار زیاتر قەلەق دەبێت.
دهبێت لهو كاتهدا چی بکرێت:
لە ماڵەوە، خۆت هێور بکەرەوە، ئاو زۆر بخۆرەوە (بەڵام خۆت مەخەرە تەنگانەوە)، پشوو بدە و هیچ شتێک مەخۆ کە نیشاستەی تیابێت هەتا سەردانی پزیشكهكهت دەکەیت، دەبێت پزیشکی هەناوی گشتی بێت.
لە بیرت بێت:
1- ئەمە تەنها بۆ کەسێکە شەکرەی هەبووبێت پێشتر.
2- بۆ کەسێکە کە هیچ نیشانەیەکی دیکەی نەبێت لەگەڵ بەرزی شەکرەکە.
3- پاش دوو سێ جار دووبارەت کردەوە لە ماوەی دوو سێ كاتژمێردا، ئهگهر هەر بەرز بوو، باشترە پزیشک زووتر ببینیت یان پەیوەندی پێوە بکرێت.