پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری خۆی له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات و میوانداری له جه‌یشی به‌غداد ده‌كات .
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی هه‌شت تیمی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵی یانه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی شه‌كره‌كه ، میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی جه‌یش ده‌كات .
بڕیاره یاری نێوان هه‌ردوو تیم له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 23 ی كانوونی دووه‌می 2022 به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌و یاریه‌ش پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه یاری ده‌كات و ده‌یه‌وێت هه‌گبه‌كه‌ی پڕ خاڵ بكات .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه و پێش یاری پێشمه‌رگه‌كان ، یانه‌كانی هه‌ولێر و مه‌سافی شیمال له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ و له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یه‌ك ده‌گه‌ن .
له لایه‌كی دیكه‌وه و له شاری به‌سره و له هه‌مان ڕۆژ دوو یاری دیكه‌ی هه‌فته‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو غاز جنوب میوانداری له شوڕته ده‌كات و حه‌بانیه ده‌بێته میوانی به‌حری .