پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجامه‌كانی گه‌یاندییه لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی عێراق و له كۆنگره‌ی سالاَنه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق قه‌ڵغانی یه‌كێتییه‌كه به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وان و كیژه یاریزانه‌كانی درا .
له شاری به‌غداد و له نێو بینایی زانكۆی به‌غداد كۆنگره‌ی سالاَنه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، دوایی خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی سالاَنه‌ی یه‌كێتییه‌كه و وتاره‌كان ، قه‌ڵغانه‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ وه‌رزی 2021 به‌خشرایه یانه سه‌ركه‌وتووه‌كان و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان و له نێویاندا یانه‌ی پێشمه‌رگه قه‌ڵغانه‌كانی پله‌كانی سێهه‌می لاوانی كچان و پێشكه‌وتوانی كچانی پێبه‌خشرا و هه‌رچی نزار ئه‌كره‌م و چاوان به‌هادین و ئه‌ڤین سه‌عید بوو وه‌ك ڕاهێنه‌ر و یاریزانان قه‌ڵغانی یه‌كێتییه‌كه‌یان وه‌رگرت .