پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری له یه‌كه‌م چالاكی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕپان و مه‌یدانی عێراق ده‌كات .
بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ڕێكه‌وتی 14 ی تشرینی دووه‌می‌ی 2022 ، یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی وه‌رزی نوێی به ئه‌نجام دانی ڕاكردنی ماوه درێژ ئه‌نجام بدات .
یه‌كێتییه‌كه به فه‌رمی یانه‌كانی بانگێشت كرد بۆ به‌شداری له چالاكییه‌كه‌یدا و هه‌روه‌ك له نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌كراو به یانه‌كان هاتووه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 13ی كانوونی دووه‌می 2022 و له شاری به‌غداد یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق كۆنگره‌ی سالاَنه‌ی خۆی ساز ده‌كات و تێیدا و چالاكییه‌كانی وه‌رزی ڕابردوو ئاشكرا ده‌كرێت و قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتن به ڕاهێنه‌ر و یاریزانان ده‌درێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌ی تیمی كچان به‌شداری له یه‌كه‌م چالاكی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كه‌ی كچانی پێشمه‌رگه ته‌واوی ئاماده‌كاری كردووه ، سه‌باره‌ت به به‌شداریان له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له‌م وه‌رزه ڕكابه‌ری به‌هێز ده‌كات و له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی بۆ نازناوه‌كان یاری ده‌كه‌ین .
نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له یه‌كه‌م چالاكی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌شداری ده‌كه‌ن كه كێبڕكێییه‌كی به‌هێزه و ڕاكردنی ماوه درێژه بۆ ماوه‌ی 10 كم ئه‌نجام ده‌درێت .
دواجار نزار ئه‌كره‌م سوپاسی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد له پایی ئه‌و هاوكاری و پاڵپشتیانه‌ی له تیپه‌كه‌یانی ده‌كه‌ن .