پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه حه‌وته‌م یاری خۆی له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و بووه میوانی یانه‌ی بابل .
یارییه‌كه له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 28 ی تشرینی دووه‌می 2021 و له سه‌ر یاریگه‌ی كفل به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به گۆڵێكی خاوێن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له ڕێگه‌ی یاریزان ڕابه‌ر جه‌لال له خوله‌كی 25 ی گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت و له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی خۆی بگه‌یه‌نێته پله‌ی دووه‌م پاش یانه‌ی كه‌ربه‌لا كه خاوه‌ن 15 خاڵه .
پێشمه‌رگه له كۆی حه‌وت یاری 14 خاڵی كۆكردۆته‌وه و پاش یانه‌ی پێشمه‌رگه یانه‌ی به‌حری دێت به 12 خاڵ ، ئه‌مه‌و ڕیزبه‌ندی ته‌واوی یانه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه :
کەربەلا ١٥ خال
پێشمەرگەی سلێمانی ١٤ خال
بەحری ١٢ خاڵ
ناسریە ١٢ خاڵ
سەناعات کارەبایی ٩ خاڵ
دیالە ٩ خاڵ
سەماوە ٧ خاڵ
بابل ٧ خاڵ
شەرگات ٦ خاڵ
گازی باکور ٥ خاڵ
حسین ٥ خاڵ
جنسیە ٤ خاڵ