پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهان ، شڤان عوسمانی یاریزانی تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و كابتنی هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق په‌یامێكی سوپاس نامه‌ی بلاَو كرده‌وه .
له په‌یامه‌كه‌یدا شڤان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به داخه‌وه نه‌یتوانیوه به ئاستی خۆی یاری بكات و له ڕكابه‌ری پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهان كه له ولاَتی دوبه‌ی به‌ڕێوه چوو ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و توشی دوو شكست بووه .
شڤان له درێژه‌ی نوسینه‌كه‌ی ده‌ڵێت هه‌وڵی ته‌واوی خۆم داوه و به‌لاَم نه‌م توانیوه هه‌نگاوی زیاتر بنێم و نه‌گه‌یشتمه ئه‌و ئاسته‌ی خۆم ده‌مویست ، شڤان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ی و ئه‌و ووره به‌رزه‌ی هه‌یه‌تی ده‌ڵێت كۆڵ ناده‌م و پشت به خوای گه‌وره بۆ ئه‌نجامی باشتر ئاماده‌كاری ده‌كه‌م ، هه‌روه‌ك سوپاسی یانه‌كه‌ی و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه‌یان و هه‌موو هاوڕێو دۆستان و ڕاهێنه‌رانی ده‌كات كه ماندووبوون له‌گه‌ڵی و پاڵپشتی ته‌واویان كرده‌وه .