پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه جیاواز له سالاَنی ڕابردووی به چه‌ندین یاری دۆستانه ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێكردوو دوایی سێ سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد ، پێشمه‌رگه‌كان چواره‌م یاریان ئه‌نجام دا‌و میوانداریان له یانه‌ی مه‌سافی كرد .
یارییه‌كه وه‌ك ئاماده‌كاری بوو بۆ هه‌ردوو تیم و تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز ، پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
بڕیاره له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می 2021 و له شاری سلێمانی یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌ست پێبكات و تێیداو تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێك ده‌بێت له تیپه ڕكابه‌ره‌كانی خوله‌كه .