پێَشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی سه‌ماوه كردوو توانی سێ خاڵی گرنگی لێ وه‌ربگرێت .
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 23 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 و له شاری سلێمانی و له نێو یاریگه‌ی خۆی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی سه‌ماوه كرد ، یارییه‌كه له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق بوو تێیداو كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێ وه‌لاَم برده‌وه .
هه‌ر له سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌وه كوڕانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتووبوون له پلانی ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان و له خوله‌كی 22 ی ئه‌و گێمه و له ڕێگه‌ی یاریزان ئیبراهیم حه‌یده‌ر گۆڵی یه‌كه‌میان تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م به‌و گۆڵه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی پێشمه‌رگه مایه‌وه ، له گێمی دووه‌مدا دووباره یاریزانه‌كانی پێشمه‌رگه پاڵپشت به هێڵی هێرشبه‌ر توانیان سێ گۆڵی دیكه له خوله‌كه‌كانی 78 و 88 و 90+1 و له ڕێگه‌ی یاریزانان ڕێباز ڕه‌حیم و ژیار گۆڤه‌نده‌وه تۆمار بكه‌ن و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ده‌ست پێكی یارییه‌كانی خوله‌كه توانیان سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن .