پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه 22 و 23 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌و هه‌فته‌یه‌دا و له ڕۆژی شه‌ممه و كاتژمێر 3:00 ی ئێواره یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی سه‌ماوه ده‌كات .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .