پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری چڕ ده‌كات بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنی تیپه‌كه‌یانه به ڕیزی یانه نایابه‌كان .
له‌م وه‌رزه جیاواز له وه‌رزه‌كانی ڕابردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕاهێنه‌رێكی به ئه‌زموونی بانگێشت كردووه بۆ سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنانه‌كانی تیپه‌كه‌یان و باشترین پێكهاته‌ی یاریزانانیش دیاری ده‌كات بۆ به‌هێز بوونی تیپه‌كه‌ی ، له‌و چوارچێَوه‌یه‌شدا و یانه‌كه گرێبه‌ستی ( عومه‌ر محه‌مه‌د ) ی یاریزانی هێڵی پێَشه‌وه‌ی نوێكرده‌وه و به‌رگی پێشمه‌رگه‌ی پێ به‌خشییه‌وه .