پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێكهاته‌یه‌كی لاوی بۆ وه‌رزی نوێی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئاماده‌ی كردووه و له دوا ئاماده‌كاری و ئه‌نجام دانی گرێبه‌سته‌كان ، یانه‌كه گرێبه‌ستی ڕێباز ڕه‌حیمی واژۆ كرد .
ڕێبازی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له هێڵی باڵی ڕاست یاری ده‌كات و یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانی كوردستان كه بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی بینه‌رانی یارییه‌كان له نێو یاریگه‌دا و هه‌روه‌ك دوایی تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ڕاهێنه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به بانگێشت كردنی وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌كه و به فه‌رمی ناسێنرا .