پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئاماده‌كارییه‌كانی تیپی تۆپی پیێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكردوو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به یارییه‌كی دۆستانه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سلێمانی ( مه‌لعه‌به‌كه ) میوانداری له یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق كرد .
یارییه‌كه وه‌ك ئاماده‌كاری هه‌ردوو یانه بوو بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی عێراق و نایابی یانه‌كانی عێراق و تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی یاریزانان ( ئه‌حمه‌د وه‌هاب ، ئاراس مسته‌فا و زانیار حه‌سه‌ن ) و له خوله‌كه‌كانی 14 و 21 و 74 دا تۆمار كران .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه‌دا به به‌رگێكی نوێوه به‌شداری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌كات و هه‌نگاوه‌كانی بۆ گه‌یشتنه به ڕیزی یانه نایابه‌كان .