پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی خۆی تیروپشكی جامی یانه‌كانی عێراقی بۆ ساڵی 2021 - 2022 ئه‌نجام دا .
ڕاكێشانی تیروپشكه‌كه له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان حیدر عوفی و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه و نوێنه‌ری چه‌ند یانه‌یه‌كی به‌شداری جامه‌كه به‌ڕێوه چوو كه تێیداو بڕیار درا یارییه‌كانی له به‌رواری 10 ی ئه‌یلولی 2021 ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك 120 یانه تێیدا به‌شدارن .
ئه‌مه‌و بڕیار درا كه یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر حه‌وت ناوچه بكرێن و شێوازی یارییه‌كانی به یه‌ك دۆڕان بۆ ده‌ره‌وه‌ی جامه‌كه ده‌بێت و له ئه‌گه‌ری یه‌كسان بوونی تیپه‌كان په‌نا ده‌برێته به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه ( په‌نارتی ) .