پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ، پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئه‌كادیمیاكانی شاری سلێمانی و ئه‌كادیمیا میوانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری بؤ لة دايك بوانى 2008 بةرةو سةرةوة ده‌ست پێكرد .
به‌به‌شداری چوارده ئه‌كادیمیا و فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌كان و ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 22 ی ئابی 2021 و به یاری نێوان ئه‌كادیمیایی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و فێرگه‌ی ئیتیحادی كه‌ركوك یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌ستی پێكرد كه یارییه‌كانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری یانه‌كانی ( ئیتیحادی کەرکوک، بەختیاری، حاجیاوا، ئاشتی، نەورۆز ، قەرەداغ ، سلێمانی، سیروانی نوێ، سەرچنار، پەیام، بابان، چەمچەماڵ و دەربەندیخان) به‌ڕێوه ده‌چێت كه یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت یانه‌ی كراون و شێوازی یارییه‌كانی به دوو دۆڕان ده‌بێت .