پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوا به دوای به‌شداری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب كه له ئێستادا یارییه‌كانی له ولاَتی ئوردوون به‌ڕِێوه ده‌چێت و به‌هۆی باری ته‌ندروستی و توش بوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ڕێكه‌وت ڕه‌ووفی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی نه‌یتوانی هاوگه‌شتی تیمه‌كه‌ی بێت .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت و سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجام و ئاسته‌ی یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن ، ڕێكه‌وتی ڕاهێنه‌ر ووتی ، سوپاسی تایبه‌تی به‌رێز جێگری سه‌رۆكی یانه مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ئه‌كه‌م كه هاوكاری ته‌واوی كردین بۆ گه‌شته‌كه‌مان و به‌شداری یاریزانانی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌بی ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه وه‌ك ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌هۆی باری ته‌ندروستی نه‌یتوانیوه گه‌شت له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یان بكات و به‌لاَم له شاری سلێمانی یه‌وه و به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندی دابووه له‌گه‌ڵ یاریزانانی تیپه‌كه‌یان تا به ئاستی خۆیان له یارییه‌كان ده‌ربكه‌ون .
ڕێكه‌وت ووتیشی ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاستێكی زۆر به‌رز له یارییه‌كان بینراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ یاریزانێكی پیشه‌گه‌رمان بانگێشت نه‌كردووه به‌لاَم خۆش به‌ختانه له كێبڕكێكی به‌هێزبووین بۆ ئه‌نجامه‌كان .
هه‌روه‌ك ووتیشی پلانی گشت گیرمان ده‌بێت بۆ سالاَنی ئاینده تا له خولی كوردستان و عێراق به ئاستی زۆر باشتر ببینرێن و ئه‌وه‌ش به‌و هاوكاری و پاڵپشتیانه‌ی یانه‌كه‌مانه كه بۆ تیپه‌كه به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن و دووباره جێگه‌ی ستایش و ده‌ست خۆشیمانه بۆ ته‌واوی كارگێڕی و دڵسۆزانمان له یانه .