پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
گه‌ڕێكی دیكه‌ی جامی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، له‌م گه‌ڕه‌دا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی ، لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری له لاوانی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ كرد .
یارییه‌كه له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 6 ی ئابی 2021 و به فیكه‌ی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست عه‌لی ڕه‌شید ده‌ستی پێكردوو هه‌ر له خوله‌كی 1 و له یه‌كه‌م هێرشی یاریزانه لاوه‌كانی چه‌م چه‌ماڵ توانیان یه‌كه‌م گۆڵ له ڕِێگه‌ی یاریزان بڵند ناسڕه‌وه تۆمار بكه‌ن .
پاش ئه‌و گۆڵه لاوانی پێشمه‌رگه هێرشه كانیان بۆ یه‌كسان كرنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه ده‌ست پێكردوو توانیان له خوله‌كی 12 و له ڕێگه‌ی یاریزان محه‌مه‌د مه‌ولوده‌وه ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه و گێمی یه‌كه‌م به‌و یه‌كسان بوونه كۆتایی هات .
گێمی دووه‌م ئاستی لاوانی پێشمه‌رگه به‌به‌رزی و پڕ ئاست مایه‌وه و به‌هۆی ئه‌و هێرشه چڕانه‌یان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی میوان به هه‌ڵه بۆكان ئه‌حمه‌د دووه‌م گۆڵی بۆ پێشمه‌رگه تۆمار كرد .
ئه‌مه‌و له كۆتا خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه و له‌لایه‌ن هه‌ردوو یاریزان ڕابه‌ر جه‌مال و سه‌فین ئیبراهیم پێشمه‌رگه‌كان دوو گۆڵی دیكه‌یان تۆمار كردوو توانیان به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ بردنه‌وه‌یه‌كی به‌نرخ به‌ده‌ست بهێنن و خۆیان گه‌یانده قۆناغی داهاتووی جامی لاوانی یانه‌كانی كوردستان .
هه‌ر له یارییه‌كانی جامی لاوان چوار قوڕنه له نێو یاریگه‌ی خۆیداو به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر لاوانی یانه‌ی كفری توشی شكست هاتن و سه‌رچناریش به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ له‌لاوانی یانه‌ی ئاشتی برده‌وه ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له كاتی یاسایی هه‌ردوو تیم به 3 گۆڵ یه‌كسان بوون .