ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هۆشداری ده‌دات ئه‌و كه‌سانه‌ی ددانه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن مه‌ترسی توشبونیان به خه‌ڵه‌فان زیاتره.
زاناكان له زانكۆی" نیویۆرك" ئاشكرایان كردوه له ده‌ستدانی ددان له ته‌مه‌نێكی زوودا نیشانه‌ی توشبوونه به خه‌ڵه‌فان و له‌ده‌ستدانی توانای یاده‌وه‌ری و له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن مه‌ترسی توشبوون به‌م حاڵه‌ته زیاتر ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌تا ته‌ندروستی ده‌م و ددانی مرۆڤ باشتر بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری تێكچوونی توانای یاده‌وه‌ری كه‌مده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا هۆكاری ئه‌م په‌یوه‌ندییه ڕوون نییه به‌ڵام پسپۆڕان پێیان وایه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ددانه‌وه توانای جوینی خۆراك كه‌مده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌مه‌وه مرۆڤ توشی به‌دخۆراكی ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان نه‌خۆشییه‌كانی پوك و له‌ده‌ستدانی توانای یاده‌وه‌ری دروست ده‌بێت.