پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و له هه‌فته‌ی دوانزه‌ی خوله‌كه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیداو له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری كرد له یانه‌ی اكد ، له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێر 4:45 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 29 حوزه‌یرانی 2021 به‌ڕێوه چوو یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاست و ئه‌نجام یارییه‌كه به‌سه‌ركه‌وتن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن .
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی یه‌كه‌م گێمی یاری یاریزانانی هێرش به‌ری پێشمه‌رگه به زۆرترین فشار بۆ سه‌ر تۆڕی یانه‌ی اكد یاریان كردوو له چاره‌كی سه‌ره‌تای یارییه‌كه ئه‌حمه‌د وه‌هاب توانی یه‌كه‌م گۆڵ بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار بكات .
پاش ئه‌و گۆڵه یاریزانانی پێشمه‌رگه هه‌وڵی زیاتریان دا و له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی میوان بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجام یاریان ده‌كردوو سه‌رئه‌نجام گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به كۆتاهات .
له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی پێشمه‌رگه باشتر بینران و له خوله‌كی 57 و له ڕێگه‌ی یاریزان شه‌عبان مه‌حموده‌وه دووه‌م گۆڵیان تۆمار كرد ، هه‌رچی له خوله‌كی 79 بوو یانه‌ی اكد گۆڵێكیان تۆمار كرد به‌لاَم ئه‌و گۆڵه ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی نه‌گۆڕی و سه‌رئه‌نجام كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان سێ خاڵی گرنگی یارییه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 15 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه .