پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌كادیمیایی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له تۆماركردنی ناوی فێرخوازوو له ئاگادارییه‌كدا سه‌رجه‌م ئاره‌زوومه‌ندان بانگێشت ده‌كات بۆ ناوتۆمار كردن و به‌شداریكردن له تاقیكرنه‌وه‌كان .
د . عه‌لی ته‌ها سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌كادیمیایی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان به پێی ئه‌و پڕۆگرام و به‌رنامه‌یه‌ی دایان ناوه هه‌ڵسه‌نگاندن تاقیكردنه‌وه به ئاره‌زوومه‌ندانی یارییه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 1 ته‌مووزی 2021 ده‌ست به مه‌شق و ئاماده‌كاری و تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌نه‌وه .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ر ئاره‌زوومه‌ندێك خوازیاره به‌شداری بكات له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه ئاماده‌بن و پێداویستی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن .
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و ناوتۆمار كردن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی : 07719476400