پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌شدار له 22 هه‌مین پاڵه‌وانێتی ولاَتانی عه‌ره‌ب كه 19 هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شداره به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كات و بۆ ته‌واوی یارییه‌كانی ستافی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی ئاست به‌رزی دیاری كردووه .
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌میشه پشكی شێری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌رده‌كه‌وێت و سێ ڕاهێنه‌ر و چوار كییژه یاریزانی له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ن .
پێشمه‌رگه‌كان ده‌یانه‌وێت دووباره بیسه‌لمێنن كه له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی دا ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست دێنن و بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت چونه‌ته نێو ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌وه و ململانێی یارییه‌كانی .
نزار ئه‌كره‌م ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به به‌شداری كیژانی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، دوایی تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریزانانی یانه‌كانی عێراق یانه‌ی پێشمه‌رگه خۆش به‌ختانه و سوپاس بۆ خوای گه‌وره چوار یاریزانمان گه‌یشتنه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌نده و هه‌ریه‌ك له مامۆستا ڕه‌عد و مامۆستا كاروخ كه ڕاهێنه‌ری كیژانی پێشمه‌رگه‌ن بۆ هه‌مان پاڵه‌وانێتی دیاری كران وه‌ك ستافی ڕاهێنه‌ران .
نزار ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه پاڵه‌وانێتییه‌كه پڕ ململانێ و كێبڕكێ ده‌بێت و زۆرێك له یاریزانانی به‌هێزی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ میدالیا ئاڵتونه‌كان یاری ده‌كه‌ن و به‌شدارن .
بڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی عه‌ره‌بی له ڕۆژی 16 تا 21 ی حوزه‌یرانی 2021 به‌رده‌وام بێت .