پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌یه‌م یاری خۆی له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق میوانداری له یانه‌ی سامه‌را ده‌كات .
بڕیاره له ڕۆژانی 17 و 18 ی حوزه‌یرانی 2021 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و تێیداو له‌و هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی سامه‌را ده‌كات .
یارییه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕۆژی هه‌ینی 18 ی حوزه‌یرانی 2021 به‌ڕێوه ده‌چێت و پێشمه‌رگه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتن ببڕن و سێ خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه چه‌ندین یاری دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت و خشته‌ی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :