پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ، به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له ( حه‌مید ئه‌نوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیایی شاری ئورمییه و حه‌مید جودی ڕاهێنه‌ری ئه‌كادیمیاكه ) و د . عه‌لی ته‌ها و ستافی مه‌شقی ئه‌كادیمیایی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌و میوادارییه وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی كردن كه ئه‌وان وه‌ك هاوكاری و پاڵپشتی هاتوون بۆ ئه‌كادیمیایی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تا بتوانین پێكه‌وه ئه‌كادیمیایه‌كی نمونه‌یی بنیات بنێین له‌سه‌ر بنه‌مایی زانستی ، هه‌روه‌ك به‌ڕێزیان باسێكی له یاری باله كرد له یانه‌ی پێشمه‌رگه و به گرنگی زانی ئه‌م ئه‌كادیمیایه بۆ داهاتوو ببێته قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی یاریزانان بۆ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌موو پاڵپشتییه‌كی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه .
لای خۆیه‌وه حه‌مید جودی ڕاهێنه‌ری ئه‌كادیمیایی ئورمییه سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد و خۆشحاڵی خۆی پیشان دا كه یه‌كه‌م یانه‌ن له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه گرنگی به بناغه‌ی یاری باله ده‌ده‌ن و باسێكی له ئاست و شێوازی به‌ره‌و پێشچوونی یارییه‌كه كرد تا ئه‌كادیمیایی یانه‌ی پێشمه‌رگه ببێته نمونه بۆ داهاتوو كه به شێوه‌یه‌كی زانستی یاریزان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان پێبگه‌یه‌نن .
جێگه‌ی باسه هه‌ردوو كه‌سایه‌تی وه‌رزشی شاری ئورمییه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا چه‌ندین یه‌كه‌ی مه‌شقی به یاریزانان و فێرخوازانی ئه‌كادیمیایی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ڵێنه‌وه .