پێشمه‌رگه سپۆرت -
زانكۆی تونس به هاوكاری یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی عه‌ره‌بی 22 هه‌مین پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان و كچان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له به‌رواری 16 تا 20 حوزه‌یرانی 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی رادس له پایته‌ختی تونس به‌ڕێوه بچێت و تێیداو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز له یاریزانانی پاڵه‌وانان به‌شداری له یارییه‌كانی ده‌كات .
یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌میشه و پێشه‌نگ له ده‌ست خستنی كورسییه‌كانی ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌مجاره‌ش چوار یاریزانی بانگێشتی ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كراوه بۆ به‌شداری له ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ، نزار ئه‌كره‌م ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له باره‌ی بانگێشت كردنی یاریزانانی یانه‌كه‌یان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سالاَنێكه یانه‌ی پێشمه‌رگه له پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق پێشه‌نگ بووه و له‌سه‌ر ئاستی كچان زیاتر له 16 نازناومان هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی تاكیش له پێشه‌نگی یاریزانانی عێراق یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوون ، نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه زۆرترین پالاَوتن ئه‌نجام دراوه و ژماره‌ی نوێیان دیاری كردووه تا یاریزانان بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه خۆش به‌ختانه چوار كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به هه‌وڵی خۆیان و ماندووبونیان گه‌یشتونه‌ته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
ئه‌كره‌م وتیشی كه هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ( نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د له یاری سێ باز ، مریه‌م عه‌بدول حه‌مید له یاری بازی به‌رز ، ئه‌ڤین سه‌عید له یاری 100 مه‌تر و 100 مه‌تری به‌رید ، ئافاق فایه‌ق له یاری هه‌ڵدانی دێسك ) پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هێز ده‌كه‌ن .
ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد له پاڵپشتی و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به‌ڵێنی دووپات كرده‌وه كه دڵسۆزانه و بۆ هه‌میشه به ناوی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌نجامه‌كان كۆڵ نه‌ده‌ن .